فاستلینک ڕێز لە بریکارەکانی دەگرێت لە دهۆک
کۆمپانیای فاستلینک خۆشحاڵ بوو کە لە شاری دهۆک لەگەڵ بریکارە ئازیزەکانی و لە بۆنەیەکی تایبەتدا کۆبوونەوە و سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیانی کرد لە باشترکردنی پرۆسەی فرۆشتن و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی کڕیار. لەم بۆنەیەدا گفتوگۆی پڕ بایەخ باسکران و جەخت کرایەوە لە دەرفەتەکانی گەشەسەندن و بەرەوپێشبردنی ئەدا. هەروەها و نیوەڕۆ خوانێک سازکرا بۆ ئامادەبووان. لە کۆتاییشدا قەڵغانی ڕێز و پێزانین بەخشرایە هەریەک لە بریکارەکان و بەڵێنی کاری باشتر و زیاتر درا بۆ داهاتوو. لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەموو کوردستان لەگەڵ بریکارانمان کۆدەبینەوە.