فاستلینک ڕێز لە بریکارەکانی دەگرێت لە هەولێر
بەخۆشحاڵییە کۆمپانیای فاستلینک لە شاری هەولێر بۆنەیەکی تایبەتی ڕێکخست بۆ ڕێزلێنان لە بریکارە ئازیزەکانمان بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ باشترکردنی پرۆسەی فرۆشتن و دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی کڕیار. لەم بۆنەیەدا چەندین گفتوگۆی پڕ بایەخ باسکران و جەخت کرایەوە لە دەرفەتەکانی گەشەسەندن و بەرەوپێشبردنی ئەدا. هەروەها و نیوەڕۆ خوانێک سازکرا بۆ ئامادەبووان. لەم کۆبوونەوەیەدا قەڵغانی ڕێز و پێزانین بەخشرایە هەریەک لە بریکارەکان و بەڵێنی کاری باشتر و زیاتر درا بۆ داهاتوو. لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەموو کوردستان لەم بۆنەیە ڕێکدەخرێت و ئەنجام دەدەرێت.