لەگەڵ فاستلینک ئاشنای eSIM بە

Not Load

فاستلینک شانازی دەکات بەوەی یەکەم کۆمپانیایە کە لە ناوچەکەدا تەکنەلۆژیای eSIM لە ساڵی 2019 چالاک بکات.

 

لە فاستلینک، ئێمە پابەندین بە دابینکردنی چارەسەری داهێنەرانە کە پێداویستییەکانی پەیوەستبوونت ئاسان دەکات. ئێمە eSIM ی فاستلینک پێشکەش دەکەین، ڕێگەیەکی مۆدێرن و بێ کێشە بۆ مانەوە لە پەیوەندیدا بەبێ پێویست بوون بە سیمکارتی فیزیکی.

 

 

 

eSIM  چییە؟

 

eSIM   (Embedded SIM) سیمکارتێکی دیجیتاڵییە کە ڕێگەت پێدەدات پلانی مۆبایڵ چالاک بکەیت بەبێ بەکارهێنانی سیمکارتی فیزیکی. بە eSIM، دەتوانیت چێژ لە هەموو سوود و تایبەتمەندییەکانی سیمکارتی تەقلیدی وەربگریت و لە هەمان کاتدا کێشەی مامەڵەکردن لەگەڵ کارتەکانی فیزیکی نەهێڵیت. 

بۆچی eSIMی فاستلینک هەڵبژێرین؟

 

 eSIM ی فاستلینک کۆمەڵێک سوود و تایبەتمەندی پێشکەش دەکات، لەوانە:

 

لە هەموو کوردستاندا کاردەکات: چێژ وەربگرە لە ئینتەرنێتی خێرا لە هەموو هەرێمی کوردستان.

 

توانای دەبڵ سیمکارت: eSIM بەکاربێنە لەپاڵ سیمکارتەکەت بۆ ئاسانیی زیاتر.

 

چارەسەری دۆستی ژینگە: پاشماوە پلاستیکییەکان کەم بکەوە بە هەڵبژاردنی چارەسەری دیجیتاڵی eSIM.

 

بەڕێوەبردنی ئاسان: گۆڕینی پلان یان مایفایەکان بەبێ پێویستی بە eSIM نوێ.

 

چۆن eSIMی فاستلینک بەدەسبهێنرێت

 

بەدەسهێنانی eSIMی فاستلینک ئاسانە و گونجاوە. تەنها ئەم هەنگاوە ئاسانانە جێبەجە بکە:

 

 سەردانی FastPay showroom یاخود بریکارەکانمان بکە لە هەموو ناوچەکانی کوردستان: یاخود هەر بنکەیەکی فرۆشتنی FastPay یان بریکارەکان بۆ داواکردنی eSIMی تایبەت بە خۆت.

کڕین و دابەزاندن: eSIM بەردەستە تەنها بە5,000  دینار.

 

eSIMەکەت چالاک بکە: تیمەکانمان ڕێنماییت دەکەن لە ماوەی پرۆسەی چالاک کردن و دڵنیا دەبنەوە کە eSIMەکەت بە دروستی ئیش دەکات.

 

 

گونجاندن

 

eSIM  فاستلینک لەگەڵ ژمارەیەکی فراوان لە ئامێرەکانی eSIM گونجاوە، لەوانە نوێترین مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێت و کاتژمێری زیرەک. پشکنینی گونجانی ئامێرەکەت بکە پێش سەردانکردنمان. بۆ بینینی ئامێرە پاڵپشتکراوەکان، کلیک لێرە بکە.

 

لە پەیوەندیدا بە، پێشەنگ بە

داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ  eSIMی فاستلینک تاقی بکەوە. ئەگەر گەشت بکەیت، چەند ژمارەیەکت هەبێت و بەڕێوەیان ببەیت، یان بە سادەیی بەدوای ڕێگایەکی گونجاوتر دەگەڕێیت بۆ مانەوە لە پەیوەندیدا،  eSIM فاستلینک باشترین چارەسەرە.

 

ئەمڕۆ سەردانمان بکە و بیکە بە eSIMی فاستلینک تەنها بە 5,000 دینار!

 

پرسیارە دووبارەبووەکان (FAQ)

1.      چ ئامێرێک پشتگیری  eSIM فاستلینک دەکات؟ eSIM  فاستلینک لەگەڵ زۆربەی مۆبایلە زیرەکەکان، تابلێت و کاتژمێرە زیرەکەکان گونجاوە. تکایە تایبەتمەندیەکانی ئامێرەکەت بپشکنە یان کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ئامێرە پاڵپشتکراوەکان.

 

2.      ئایا خێرایی ئینتەرنێت لەگەڵ سیمکارتی فیزیکی هەمان خێراییە؟ بەدڵنیاییەوە eSIM  فاستلینک هەمان ئینتەرنێتی خێرای سیمکارتی فیزیکی دابین دەکات و ئەزموونێکی بێ کێشە لە سەرانسەری کوردستاندا دەستەبەر دەکات.

 

3.      eSIM  فاستلینک چەندە پارێزراوە؟  eSIM فاستلینک زۆر پارێزراوە، پرۆتۆکۆلی فاکتەری سەلماندنی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی داتاکانت و ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی رێگەپێنەدراو.

WhatsApp