سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن

ئێمه‌ له‌ فاست لينك خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین و شانازی ده‌كه‌ین كه توانیمان ته‌كنه‌لۆجیاى 4GLTE بهێنينه كوردستان له سالي 2013, وئه‌مه‌ش دياريه‌كى ده‌گمه‌نه له‌ عێراق و ناوچه‌كه.

ستراتيجيه‌تي ئێمه بريتيه‌ له‌ دڵنیاكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ له‌ دابینكردنى باشترین ئامرازى په‌یوه‌ندى (ئینته‌رنێت). به‌ پێى ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئینته‌رنێت به‌شێكه‌ له‌ مافه‌كاى مرۆڤ ، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى ناوچه‌كانى كوردستان سودمه‌ند بن له‌ باشترین و خێراترین ئینته‌رنێت له‌ ڕێگاى باشترین ته‌كنه‌لۆجیا كه‌ تاكو ئێستا ته‌نها له‌ هه‌ندێك وڵاتانى پێشكه‌وتودا به‌كار هاتوه‌.

پێمان وایه‌ كه‌ له‌ ڕێگاى به‌گه‌رخستن و دابینكردنى پێشكه‌وتوترین ته‌كنه‌لۆجیاوه‌ ده‌توانین به‌شدارێكى كارا بین له‌ بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوری كوردستان وه‌ هه‌روه‌ها به‌ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى 4G LTE پێمان وایه‌ كه‌ كاره‌كان ئاسانتر و كارا تر ده‌بن.

پاش خستنه‌ بازارى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو، وه‌ به‌ستنه‌وه‌ى عێراق و گشت ناوچه‌كانى دنیا به‌ یه‌كه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئێستاكه‌ ده‌توانین به‌ ڕونى هه‌ست به‌وه‌ بكه‌ین و ئاسوده‌ ببین كه‌ خزمه‌تێكى گه‌وره‌مان گه‌یاندوه‌ به‌ هاونیشتمانیان.

من لێره‌دا به‌ ناوى خۆم و گشت فه‌رمانبه‌رانى فاست لینك به‌ گه‌رمى سوپاسى بێ پایانى به‌شداربوانمان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سوپاسى بێ پایانمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پاڵپشتمان بون له‌ دابینكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى سه‌رده‌م كه‌ ناسراوه‌ به‌ 4G LTE.

كاوه‌ جنید
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن