ئێمه‌ كێین

ئێمه‌ Fastlink هاتینه‌ بازاڕه‌كانى كوردستان وه‌كو ته‌كنۆلۆجیاى تازه‌ و سه‌رده‌میانه‌ به‌ شێوازى
(4G LTE operator) له‌ سه‌رتاسه‌رى عیراق تازه‌یه‌ و له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوینیشدا شێوازى زۆر ده‌گمه‌نه‌ .

ئه‌و كۆمپانیایه‌ سه‌ر به‌ كه‌رتى تایبه‌ته‌ و له‌ لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كى هاوبه‌ش كارگێڕى ده‌كرێت، هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان بكه‌ن پشت به‌ست به‌ ته‌كنۆلۆجیاى هاوچه‌رخ (4G LTE) هه‌موویان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ به‌ ئاستى زۆر به‌رز سه‌رتاسه‌رى وڵات بگرێته‌وه‌ ..

ئامانجى سه‌ره‌كى Fastlink ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ناوى فاستلینك بكاته‌ پێشه‌نگ و باشترین خزمه‌تگوزارى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پێشكه‌ش بكات و باشترین ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بخاته‌ گه‌ڕ تاوه‌كو خواستى خوازیارانى هاوبه‌ش دابین بكات به‌ ئاستێكى زۆر پێشكه‌وتوو.

بۆیه‌ Fastlink هه‌وڵده‌دات باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شبكات له‌ ڕێگاى هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوى ئاست به‌رز جێبه‌جێ بكات و رۆڵى كارا بگێڕێت له‌ پێشكه‌وتنى ئابوورى و ده‌رفه‌تى كارا واڵا بكات بۆ زياتر له‌ 500 كارمه‌ند و ئه‌ویش ببێته‌ ده‌رفه‌تێكى كراوه‌ بۆ هه‌زاره‌هاى تر تا داهێنانى پێویست بۆ هاوبه‌شان به‌رجه‌سته‌ ببێت .

Fastlink هه‌ماهه‌نگى ده‌كات له‌ گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى پێشه‌نگ له‌ بوارى تیلیكۆم پشت به‌ست به‌ تازه‌ترین ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌م (4G LTE) و به‌ سیستم و داهێنان و تازه‌گه‌رى نایاب ترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ هاوبه‌شان ده‌كات به‌ ئاساتى زۆر به‌رز.