ده‌ستبه‌كار بوونى Fastlink

ده‌ستبه‌كار بوونى Fastlink

1370938468

هه‌ردوو كۆمپانیای ریجینال تیلیكوم و الكتیل – لانسیتیه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌ربون له‌ دابینكردنی 4G LTE له‌سه‌ر ئاستی عیراق

الكتیل – لانسیت و ریجینال تیلیكوم كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و پێشه‌نگن بۆ به‌كارهێنانى 4G له‌ سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كه‌ له‌ژێر هێماى بازرگانى Fastlink ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ بابه‌ت و بڕگه‌ى ناوازه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و به‌ئاستى زۆر به‌رز ئینته‌رنێت دابین ده‌كات وه‌كو پێشه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌ر له‌ بوارى تیلیكۆمدا..

بنه‌ما گشتیه‌كان:
كۆمپانیاى ریجینال تیلیكۆم به‌ ناوى بازرگانى Fastlink وه‌كو پێشه‌نگى ئه‌و بواره‌ كار ده‌كات و خزمه‌تگوزارى وایه‌رلێس پێشكه‌ش ده‌كات به‌ ئاستى زۆر به‌رز له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمدا

هه‌روه‌ها كۆمپانیاى الكتایل – لانسیت چڵه‌پۆپى داهێنانى نه‌وه‌ى چواره‌م 4G LTE به‌ر ده‌ست ده‌كات كه‌وا ئه‌وه‌ش وێستگه‌كانى IP و باكهول ده‌گرێته‌وه‌ به‌ شێوازێك كه‌وا شیاوبن له‌گه‌ڵ 4G LTE بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سوود له‌ نه‌وه‌ى سێیه‌م 3G CDMA و ترافیك و سیستمى گورزه‌ى بنه‌ڕه‌تى وه‌رگیراوه‌ (EPC) هه‌روه‌ها زۆر بابه‌ت سودى لێوه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ ئاستى زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكرێت.

نه‌وه‌ى چواره‌م 4G رۆڵى زۆر كاریگه‌ر ده‌گێڕێت بۆ پێشكه‌ش كردنى شیاوترین و خێراترین خزمه‌تگوزارى پشت به‌ست به‌ ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌م.
خزمه‌تگوزارى برۆدباند به‌ خێرایى زۆر به‌رز دابین ده‌كرێت له‌ ڕێگاى ئه‌و جۆره‌ ته‌كنۆلۆجیایه‌ كه‌وا ئه‌وه‌ش واده‌كات باشترین جۆرى خزمه‌تگوزارى دابین بكرێت بۆ پرۆژه‌كان و چاڵاكیه‌ بازرگانیه‌كانى رۆڵى كارایان ده‌بێت له‌ پێشخستنى بارى ئابوورى له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا ، بۆیه‌ خواست له‌سه‌ر ئینته‌رنێت رۆژ دواى رۆژ ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كات.

نرخه‌كان :

به‌ڕێز كاوا جنید به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى كۆمپانیا – ده‌ڵێت :
“ته‌كنۆلۆجیا هه‌موو ڕۆژێك پێشده‌كه‌وێت هه‌روه‌ك ئه‌زموونى ئێمه‌ش رۆژانه‌ به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و داهێنان و پێشه‌نگ بوونه‌ به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین له‌ ڕوانگه‌ى برۆدباند بۆ مۆبایله‌كان، كه‌وا رۆَڵى زۆر گرنگ ده‌بینێت بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى به‌ ئاستى زۆر به‌رز. به‌ هه‌ماهه‌نگى و كۆمه‌كى كردن له‌گه‌ڵ هاوكارانمان الكتایل-لانسیت بۆ ئه‌وه‌ى 4G LTE كارا بكرێت و ده‌ره‌نجامى باشى هه‌بێت له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئێمه‌ش په‌یمان ده‌ده‌ین كه‌وا هه‌وڵ بده‌ین به‌هه‌موو توانامان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ست بكرێت به‌ Digital Community – نێوده‌وڵه‌تى”.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز عامر اللیتی – به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیا بۆ به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقیا و تركیا و ازر بایجان له‌ الكتایل – لانسیت، ده‌ڵێت :

“ئێمه‌ زۆر دڵخۆشین كه‌وا له‌و پرۆژه‌ گرنگه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى شیاو ترین و خێراترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش بكه‌ین به‌ ئاستى زۆر به‌رز له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كانى Alctel-Luncet كه‌وا زۆر پڕ بایه‌خ ده‌بێت بۆ كۆى پرۆژه‌كان و پێشخستنى ئابوورى له‌ سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كه‌ . ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه‌ بنه‌مایه‌كى زۆر پڕ بایه‌خ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت به‌ ئاستى زۆر به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین له‌ ناوچه‌كه‌”