خزمه‌تگوزارى Fastlink داهێنانى تۆڕه‌كانى ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌مه 4G LTE Network

خزمه‌تگوزارى Fastlink داهێنانى تۆڕه‌كانى ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌مه 4G LTE Network

1362910644

جێگاى خۆشحاڵى Fastlink كه‌وا ده‌ستپێشخه‌رى بكات بۆ به‌گه‌ڕخستنى ته‌كنۆلۆجیاى 4G LTE Network له‌ هه‌رێمى كوردستان. ئه‌و جۆره‌ خزمه‌تگوزارى یه‌ له‌ جۆره‌ هه‌ره‌ ده‌گمه‌نه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ عیراق بگره‌ له‌ سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێشه‌نگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كه‌..

تۆڕى : 4G LTE Network چیه‌ ؟
واته‌ نه‌وه‌ى چواره‌م “Fourth Generation” ئه‌و نه‌وه‌یه‌ داهێنانى ته‌كنۆلۆجیایه‌ بۆ به‌گڕخستنه‌كانى وایه‌رلێس كه‌ ئه‌ویش تازه‌گه‌ریه‌كه‌ بۆ ده‌ستگرتن به‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌فیڕۆ نه‌ڕوات له‌ هێنان و بردن په‌یوه‌ست بوون هه‌موو بڕگه‌كان به‌ وایه‌رلێس په‌یوه‌ست ده‌بن و ته‌كنۆلۆجیاكان كاتت بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئاسانى Online ببیت .
ده‌سته‌واژه‌ى “LTE” به‌ واتاى Long Term Evolution ، ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ لایه‌ن Fastlink پیاده‌ ده‌كرێت له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ هاوبه‌شانى بكات.

خێرایى 4G LTE چه‌نده‌ ؟
خێرایى ئه‌و جۆره‌ ته‌كنۆلۆجیایه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ ته‌نانه‌ت كاتى قه‌ره‌باڵغى و جه‌نجاڵیش نازانێت له‌ هه‌موو كاتێك باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش ده‌كات كه‌وا له‌ پێش پێشبینیه‌كاندایه‌.

ئه‌و جۆره‌ نه‌وه‌یه‌ 4G LTE چیمان بۆ دابین ده‌كات ؟
– خێراییه‌كان ئێجگار ئاستیان به‌رزه‌
– به‌و جۆره‌ ته‌كنۆلۆجیایه‌ كاتت به‌ فیڕۆ ناڕوات
– دابه‌زاندن گوێ گرتن و بینینی فایلی ڤیدیویی و ده‌نگی به‌ بێ وه‌ستان
– به‌و شێوه‌ ته‌كنۆلۆجیایه‌ خێرایى ئینته‌رنێت زۆر ده‌بێت و ده‌توانن یاریه‌كان و چاڵاكیه‌كانى ئۆنلاین ئه‌نجام بده‌ن به‌ ئاستى پێشكه‌وتوو

پێویستت به‌ چ جۆره‌ ئامێرێك ده‌بێت؟
Fastlink باشترین ئامێرت بۆ دابین ده‌كات كه‌ بریتیه‌ له‌ 4G LTE router MiFi كه‌وا خزمه‌تگوزاری وایه‌رلێسی Wi-Fi هه‌یه‌ ..

چۆن ده‌توانم سوود له‌ MiFi وه‌ربگرم؟
– ئامێرى MiFi ده‌توانێت له‌ گه‌ڵ زۆر جۆره‌ ئامێردا په‌یوه‌ست ببێت (لابتوب – سمارت فون – تابلیت …)
– به‌و جۆره‌ ته‌كنۆلۆجیایه‌ ده‌توانیت ئینته‌رێنت به‌كاربێنى ته‌نانه‌ت له‌ كاتی هاتوچۆشدا وه‌ ده‌توانى له‌ نوسینگه‌ یان له‌ ماڵه‌وه‌ یان زانكۆ یان له‌ هه‌ر شوێنێكى تر بۆ خۆت ئینته‌رنێت به‌كار بێنى له‌ هه‌ر چ كاتێك بته‌وێت ..
– ده‌توانیت هه‌تا 3 ئامێر په‌یوه‌ست بكه‌یت بۆ ئینته‌رنێت
– پێویستت به‌ كیبَڵ نابێت چونكه‌ وایه‌ر لێسه‌

چۆن بزانم تۆڕى 4G به‌رده‌سته‌ له‌ ناوچه‌كه‌مان؟
ته‌نها سه‌یرى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بكه‌ كه‌ دابینمان كردوه‌ له‌ وێبسایته‌كه‌ماندا و بزانه‌ خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌ یان نا ئه‌گه‌ر نا په‌یوه‌ندى بكه‌ به‌ زووترین كات خزمه‌تگوزاریت بۆ دابین ده‌كرێت ..