News and Media @ku

سەرۆكی جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی نەورۆز تیلیكۆم ئاشكرای كرد،ساڵی نوێ تۆڕی ئینتەرنێتی fastlink بە باشترین كوالێتی و خێراییەكی زۆر تەواوی كوردستان دادەپۆشێت .

ئەردەلان عثمان صابر گەردی، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكانی نەورۆز تیلیكۆم بۆ كوردیو دەڵێت:”ساڵ لەدوای ساڵ پلانی باشتر و زیاتر و بەهێزترمان هەیە،لەساڵی نوێشدا ( 2017 ) خزمەتگوزاریەكانی Fastlink دەگاتە هەموو شوێنێكی كوردستان بە ناوچە شاخاویە سەختەكانیش.

ئاماژەی بەوەش كرد: fastlink لەشێوەی مۆبایل هەنگاودەنێت،بەشێوەیەك لەڕێگەكانی نێوان شار وشارۆچكەكانیش هێڵەكان بە باشترین كوالێتی و خیرایی كار بكەن . دڵنیایش دەدەینە بەشداربووانی fastlink كە جەخت لە QUALITY دەكەینەوە و گرەنتی دەدەین خێرایی دانەبەزێت، هاوكات ڕەچاوی نرخێكی گونجاو دەكەین.

لەبارەی نرخی گێگاكانەوە ووتی: لە 2015 كارتێكی 15 هەزار دیناری 2 گێگابوو بۆ 30 ڕۆژ،لە ئیستادا ئۆفەرێكمان پێشكەشكردووە كە كارتێكی 15 هەزار دیناریمان كردۆتە 15 گێگا لەگەڵیدا WhatsApp و viber كردۆتە خۆڕایی كە لە سەر سمارت فۆنەكانان كار دەكات،لەگەڵ هاتنە پێشەوەی ئەو بارودۆخە ئابووریەی هەرێمی كوردستانیش هەوڵماندا نرخەكان زیاتر دابەزێنین بێ ئەوەی كوالێتی و خێراییەكەی داببەزێت.

ئەردەلان عوسمان سابیر گەردی وتیشی:” هەمیشە 40%بۆ50% ی نرخی ئامێرەكانمان خستۆتە سەرشانی خۆمان بۆ خزمەتكردنی زیاتر بەشداربووانمان و خەڵكی كوردستان. ئۆفەرەكانمان هەمووی لە بەرژەوەندی هاوولاتیانە و بەشداربوانمان رازین لێی بەلام زۆر پرۆژەی ترمان هەبوو كە بە دەرەجە یەك هاولاتی لێی سوودمەند دەبوو لە ئەنجامی هاوكاری نەكردنی جەند هاوڵاتیەك نەگەیشتۆتە ئەنجامێكی باش،لەوانەش هێلی ئینتەرنێتی نێو پاسەكان كە هەندێكیان تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ڕێكلامەكانی fastlink ی لەسەر ماوە كە تێیاندا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتمان بۆ سەرنشینان دانا بەخۆِرایی ، كەچی زۆرێك لە شوفێرەكان پابەندی بەكارخستنی ئامێرەكانیان نەبوون وەك ئەوەی شوفێرانی تەكسی كە ئۆفەرێكمان پێیاندا لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیان تەنها ڕێكلامێكی بچووك بۆ fastlink بكەن ئەو خزمەتگوزاریەیان پێشكەش دەكەین،كەچی بەدەنگەوە نەهاتن وێڕای ئەوەی زوریك لە هاوڵاتیان تا ئێستا هەوڵ نادەن گۆڕانكاریەك لە ژیانی خۆیاندا بكەن و ژمارەیەكی حیسابی لە بانكەكان  بكەنەوە كە لەو ریگایەوە زور پروژەو ئوفەر دەتوانریت بكریت .

ئاماژەی بەوەش كرد:”هەرچەند دەمێكە گوێبیستی ئەو پرۆپاگەندەیە دەبین كە بەشێكی كۆمپانیا ڕكابەرەكانن كە ناتوانن بگەن بەخێرایی و كوالێتی و هەرزان نرخی fastlink ،بەڵام ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە و بەپێی سستەمێك كاردەكەین كە هیچ كەسێك ناتوانێ دەستكاری ئەو سیستەمە بكات وە هەروەها بو بەشداربووانمان ئاسان كردوە كە بتوانی لەسەر ئامیرەكانیان لەریگەی ئەبلیكەیشنی فاست لینك بتوانیت بزانیت جەندی بەكار هیناوە و بزانیت فیلی لیدەكریت یان نا كە ئەمەش لە هیج كومبانیایەكی تری ئینتەرنیت بەم شیوەیە نیە،وە هەر بەشداربوویەكی fastlink ئەگەر گومانی لە زوو تەواوبوونی كارتەكەی هەبوو،ئێمە دەرگەمان كراوەیەو دەتوانێ دوای شەش مانگیش بێت داوای ئەوە بكات كە بزانێ كارتەكەی بەچی سەرف بووە،دەتوانین نیشانی بدەین كە چۆن و بەچی كارتەكەی سەرف كردووە و بە بەڵگەوە تەواو دڵنیایی بكەینەوە كە بڵانسەكەی ناتوانرێ دەستكاری بكرێت لە كۆمپانیاوە.

14/01/2017
03576d6392ef9f11590f81a4eba0f903_L

کەڤرەجی فاست لینک

سەرۆكی جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی نەورۆز تیلیكۆم ئاشكرای كرد،ساڵی نوێ تۆڕی ئینتەرنێتی fastlink بە باشترین كوالێتی و خێراییەكی زۆر تەواوی كوردستان دادەپۆشێت . ئەردەلان عثمان صابر گەردی، […]
29/04/2015
1362910644

خزمه‌تگوزارى Fastlink داهێنانى تۆڕه‌كانى ته‌كنۆلۆجیاى سه‌رده‌مه 4G LTE Network

جێگاى خۆشحاڵى Fastlink كه‌وا ده‌ستپێشخه‌رى بكات بۆ به‌گه‌ڕخستنى ته‌كنۆلۆجیاى 4G LTE Network له‌ هه‌رێمى كوردستان. ئه‌و جۆره‌ خزمه‌تگوزارى یه‌ له‌ جۆره‌ هه‌ره‌ ده‌گمه‌نه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ […]
29/04/2015
1370938468

ده‌ستبه‌كار بوونى Fastlink

هه‌ردوو كۆمپانیای ریجینال تیلیكوم و الكتیل – لانسیتیه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌ربون له‌ دابینكردنی 4G LTE له‌سه‌ر ئاستی عیراق الكتیل – لانسیت و ریجینال تیلیكوم كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ و […]